دوو كۆلێژی نوێ لە زانکۆی سەلاحەدین دەکرێنەوە
به راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین و ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا هەردوو کۆلێژی شوێنەوار و ڤێرتەرنەریی لە زانکۆی سەلاحەدین بکرێنەوە.
پرۆفسیۆر دکتۆر جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر رایگهیاندووە: ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا به راسپاردەی ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر، بڕیاری دا (کۆلێژی شوێنەوار) و (کۆلێژی ڤێرتەرنەریش) بکرێنەوە.
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین هەروەها رایگەیاندووە: کۆلێژی شوێنەوار دەبێتە یەکەم کۆلێژی تایبەت بەو بوارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و کۆلێژی ڤێرتەرنەریش دەبێتە یەکەم کۆلێژ لەو بوارە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە خوێندنی باڵا دەدات و بەپێی بەرنامە و پلانی ئەو کابینەیە، کار دەکرێت بۆ زەمینەسازیی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان.