حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی تۆڕی ئاو له پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/1/2022، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه: “بە مەبەستی بەهێزكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 408ی ڕزگاری لە سلێمانی، وەزارەته‌كه‌مان بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە 175 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری سلێمانی”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە “بڕیارمان دا بە خەرجكردنی گوژمەی 175 ملیۆن و 950 هه‌زار و 765 دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی (ڕاكێشانی هێڵی 250 ملم بۆ بەهێزكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 408ی ڕزگاری) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی”.