عارف ڕوشدی
ئەوشڵەژان و ناهاوسەنگییەی لەدەڕبڕینەکانی هەندێ بەرپرسی پلە یەکی حزبەکانی سلێمانی دا بەدیدەکرێت، نیشانەی لاوازی و لەدەستدانی متمانەی بنکە جەماوەرەکانیانە، لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیاندنی ؛ پەیامی بێسەروبەر، ڕەشبینی بەخش و مەرگخواز، نیشانەی داڕوخان و خۆ بەدەستەوەدانیانە بە هێزە درەکییەکان و بێهیوابوونە لە پشتیوانی دەنگدەرانی خودی حزبەکانیان.
هەروەها سەیروسەمەرە نییە، بەڵکو ئاساییە خاکفروشانی ٥١٪ ی خاکی کوردستان ( کەرکووک، خانەقین وشنگال) سەیرنییە ئەنفالکەرانی ( دوزخورماتوو) و پێشنیارکەرانی بڕینی موچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، خوازیاری ( وێرانکردن، ڕوخاند و ڕاگرتنی ڕەوڕەوەی ژیان) بن، بۆیە وەک ئەستوپاکییەک، ئەوەی وێژدانی هەبێت لەئاستێکی کەمی پاپەندبوونی نیشتیمانیدا بێت لە ئەندامان و هەوادارانی ی ن ک، بەڵکو هیچ نەبێت وەک ڕێزگرتنێک لە خۆیان، پێویستە بێ ترس و لەرز دەنگ بە لیستی(١٩٠) ی کوردایەتی، لیستی ئاوەدانی و ژیاندۆستی بدەن. بۆ ئەوەی پارتی و کابینەی داهاتوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو خواستە پیرۆز و نێشتیمانییەی جەنابی ڕابەری کوردایەتی سەرۆک بارزانی ( یەک هەرێم، یەک پارلەمان، یەک حکوومەت و یەک هێزی پێشمەرگە)، بەکردار جێبەجێبکرێت.