مەسرور بارزانی پڕۆژە پێشنیازی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەتی بە دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازیی زانکۆکانی کوردستانی پەسەند کرد

دووشەممە 30ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، دوای دەرچوونی ژمارەیەکی زۆری کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵ و کۆششی وەزارەتیان و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی بنەما یاساییەکانی بواری پلەبەندی پزیشکی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ناونیشانی شارەزایی لە بواری کارکردن و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کارکردن لە کەرتی تایبەت، پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ نورینگەکان و دەرمانخانەکان و سەنتەر و کلینیکەکان، بەسوپاسەوە ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بریاری دا بە پەسندکردنی پڕۆژە پێشنیازی وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاکان بۆ خستنەبواری جێبەجێکردنی پێدانی ناونیشانی کارکردن و مۆڵەت بۆ رەخساندنی هەڵی کارکردن لەکەرتی تایبەت بۆ دەرچوانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژەکانی دەرمانسازیی  و پیادەکردنی پیشەکەیان بۆ ئەوانەی ڕاهێنان و خۆبەخشیان کردووە و ڕاهێنراو بوونە، بۆ ئەم مەبەستە رێکاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی دەگیرێتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ سەندیکا پەیوەندارەکانی سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان و سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان

ھەواڵی زیاتر