پارێزگای هەولێر: ئەو جووتیارانەی زەوییەکانیان بەر پڕۆژەی بەنداوی سماقوڵی دەکەوێت قەرەبوو دەکرێنەوە

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانە تەواو بووە کە زەوییەکانیان بەر پرۆکەی بەنداوی سماقوڵی کەوت.

دووشەممە 30ـی ئەیلوولی 2024، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو جووتیارانەی کە زەوییەکانیان کەوتۆتە بەر پڕۆژەی بەنداوی سماقوڵی و تاکو ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا پارێزگاری هەولێر لە هەوڵی بەردەوام دابووە بۆ گێڕانەوەی مافی جووتیاران، دەشڵێت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەوبارەیەوە لەسەر هێڵ بووە، لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بەکۆتاهاتووە و بەم نزیکانە سەرجەم ئەو جووتیارانەی زەوییەکانیان کەوتۆتەبەر پڕۆژەی بەنداوی سماقوڵی، قەرەبوو دەکرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر