دەستکرا بە پڕۆسەى دانانی سەرەبلۆکی زەوییەکانی کەرتى 81ى گەڕەسۆر

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.30، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى و نیاز ساڵح، بەرێوەبەرى شارەوانى4 و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران، بە گوژمەى( 194 ملیۆن دینار ) لەلایەن تیمەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەستکرا بە پڕۆسەى دانانی( 220 ) سەرەبلۆک بۆ ( 24 )شەقامى زەوییەکانی کەرتى 81ى گەڕەسۆر لە سەر( 550 )دۆنم زەویى.

لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، وێراى پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان و دەستخۆشى لە تیمەکان، خۆشحاڵی خۆى نیشاندا بەدەستکردن بە پڕۆسەکە کە ماوەیەکى زۆرە خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت چاوەروانى دەستپێکردنى بوون.

جێگەى باسە، دواى دانانی دیزاینی پڕۆفایل و دەستنیشانکردنى بەرزی و نزمی زەوییەکان و وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری زەویەکان لەلایەن تیمى ناوبراو، دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان.

ھەواڵی زیاتر