حەسەن نەسروڵلا، چوار کاتژمێر پێش کوژرانی نامەیەکی بۆ سەرکردەیەکی شیعەی عێراق ناردبوو

سەرکردەیەک لە کەتیبەی سەیدولشوهەدا ناوەرۆکی نامەیەکی حەسەن نەسروڵلای ئاشکرا کرد و گوتی: چەند کاتژمێرێک پێش کوژرانی بۆ یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناردووە.

عەباس زەیدی، سەرکردە لەکەتیبەی سەیدولشوهەدا، بە مێدیایەکی ناوخۆی ڕاگەیاند “حەسەن نەسروڵڵا چوار کاتژمێر پێش تیرۆرکردنی، پەیامێکی ئاراستەی ئەبو ئەلاء وەلائی، فەرماندەی لیواکانی سەیدولشوهەدا، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کردبوو و تیایدا سوپاسی مقاوەمە و دەسەڵاتی ئایینی و حکوومەتی عێراق و هێزە سیاسی و جەماوەرییەکانی عێراق کردبوو”.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 27-09-2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا، بۆمباران کرد.

هەروەها ڕۆژی شەممە، 28-09-2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبوڵلای لوبنان و چەندین فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند.

ھەواڵی زیاتر