لە كابینەی نۆیەمدا ڕێگەی نێوان هەولێر – دهۆک بە گوژمەی 399 ملیار دینار تەواو کرا

ڕێگەی نێوان هەولێر- دهۆك، ڕێگەیەکی پڕ لە مەترسی بوو، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پرۆژەیەکی ستراتیجی، ئەو نیگەرانییەی شۆفێرانی ڕەواندەوە.
شۆفێرێک دڵخۆشە بە دروستکردنی ڕێگەکە و دەڵێت: “لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی خراپی و زۆریی کاتی ڕێگەکە، نەماندەتوانی بە ئاسانی هاتوچۆ بکەین، بەڵام ئێستا بە هۆی خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم، بە ئاسانی و بە کاتێکی کەمتر هاتوچۆ دەکەین، جگە لەوانەش ڕێگەکە وای کردووە ڕووداوەکانی هاتوچۆ کەمتر ببنەوە”.
ڕێگەی نێوان هەولێر – دهۆک، بە گوژمەی 399 ملیار دینار، دروست کراوە؛ درێژییەکەی زیاتر لە 86 کیلۆمەترە، پانیی هەر سایدێکی ڕێگەکە زیاتر لە 11 مەترە، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆڤەرپاس و یوتێرنی لەخۆ گرتووە، بە شێوازێکی مۆدێرن جێبەجێ كراوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای فشارە ئابووری و سیاسییەکان، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بەردەوام بووە، چەندین کار و پرۆژەی تریش لە دروستکردندان و بە زووترین کات دەچنە خزمەت هاووڵاتییانی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر