ئەمەریکا بەبڕی 567 ملیۆن دۆلار هاوکاریی تایوان دەکات

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پاکێجێکی نوێی هاوکاریی بۆ تایوان لە بواری بەرگریدا بە بەهای 567 ملیۆن دۆلار پەسەند کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە چین فشاری سیاسی و سەربازی بۆ سەر تایوان چڕتر کردووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، بایدن دەسەڵاتی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوە، بە بەهای 567 ملیۆن دۆلار، پارچە و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی بەرگری و ڕاهێنانی سەربازیی، پێشکەشی تایوان بکات.

هەروەها وردەکارییەکانی پاکێجەکەی نەخستە ڕوو؛ قەبارەی هاوکارییەکان بۆ پشتیوانی بەرگری تایوان لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا بە بڕی 690 ملیۆن دۆلار پەسەندکرابوو.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا واشنتۆن ڕەزامەندیی  لەسەر هاوکاریی سەربازی بە ملیارەها دۆلار بۆ تایوان، دەربڕی.

چین، تایوان بە بەشێکی دانەبڕاو لە خاکەکەی دەزانێت و دەڵێت، ئەگەر ناچار بێت هێز بۆ گەڕاندنەوەی خاکەکەی بەکار دەهێنیت.

ھەواڵی زیاتر