ساسان عەونی: هەمووارکردنەوەی ماستەر پلانی پلانی هەولێر تا ساڵی 2050 شارەکە ڕێک دەخات

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت: هەمووارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر تاکو ساڵی 2050 شارەکە ڕێک دەخا و بە ئاراستەی گەشەی شاری هەولێر.

یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: هەمووارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر کە تا ساڵی 2050 یە، ڕۆڵی زیاتر لە پێشخستنی زانستیانە و بە بەرنامە و پێشخستنی پلانداڕێژراوانەی فراوانبوونی شاری هەولێر لەسەر هەموو ئاستەکان و جێبەجێ دەکرێت.

وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند: لەمانگی شوباتی 2022 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و ئاژانسی جایکا ئیمزا کراوە، هاوکات لە مانگی 4ـی ساڵی 2022 دەست بەکارکردن کرا لە پرۆژەکە و نزیکەی 22 شارەزا و پسپۆڕی ژاپۆنی کاریان لە سەر هەمووارکردنەوەی ماستەر پلانی فراوانکردنی شاری هەولێر کردووە کە هەریەکەیان پسپۆرییەکی تایبەتییان لە سێکتەرێکی پەیوەندیدار بە ماستەر پلانەکە هەیە.

ساسان عەونی ئاماژەی بەوەشکرد کە، لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو تیم کاریان لە هەمووارکردنەوەی ماستەر پلانی هەولێر کردووە، ئەوانیش تیمی هاوئاهەنگی هاوبەش کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی و دەستە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

دەڵێت: لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو تیمە هەر شەش مانگ جارێک بەسەرپەرشتی ئێمە کۆدەبووەوە و ئەنجامی کارکردنی شەش مانگ پێشتریان پێشکەش دەکرد و گفتوگۆیان لەسەر دەکرا و کاری پێویستیان لەسەر دەکرا، لە ماوەی ڕابردووشدا تیمەکە شەش کۆبوونەوەی دیکەی کردووە.

تیمی دووەمیش، تیمی تەکنیکی کار کە پێکهاتوون لە ئەندازیاران و فەرمانبەرانی پسپۆر لە وەزارەتی شارەوانی و وەزارەت و دەستە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەت، ڕۆژانە لەلایەن ئەو تیمەوە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی بەهەماهەنگیی تیمی پرۆژەکە لە جایکا کار دەکرا.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: ئامانجی هەمووارکردنەوەی ماستەر پلانی هەولێر، ئاراستەکردنی گەشەکردنی شاری هەولێرە تا ساڵی 2050 و ڕێکی دەخات.

ھەواڵی زیاتر