کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: کەلوپەلی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی بۆمبی چێندراو پێشکەش بە ئاسایش کراوە.
یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئۆفیسی پڕۆگرامەکان لە نووسینگەی دژەتیرۆر و ئۆفیسی نووسینگەی ئاساییشی دیپلۆماسیی بۆ هاریکاریی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر کە هەردوو نووسینگەکە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ویلەیەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکان، کەلوپەلی تایبەت بە پوچەڵکردنەوەی بۆمبی چێندراویان پێشکەشی ئاسایش کرد، دەشڵێت: پێشکەشکردنی ئەو کەلوپەلانە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی هاوبەشانمانە لە ئاسایش.