بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەرچوووانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی دەبنە خاوەنی بڕوانامەی کارکردن

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت: لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی، دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی، ئەوانەی بەشداریی خوولی ڕاهێنانی تایبەتییان کردووە، دەبنە خاوەنی بڕوانامەی کارکردن، بەمەرجێک ئەو پزیشکانە ماوەی ڕاهێنانیان کەمتر نەبێت لە سێ ساڵ.

یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: نووسراوی 29ـی ئەیلوولی 2024، بە ژمارە 13148 لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سوپاسەوە ڕەزامەندیی نیشاندرا ، ئەو موژدەیە بە دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان و کۆلێژی دەرمانسازیی ڕادەگەیەنین کە بەپێی ئەو ڕێنماییەی پەسند کراوە، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پۆلێنکاری بۆ دەکرێت، هەریەک لەو دەرچووانە ماوەی ڕاهێنانی کەمتر نەبێت لە سێ ساڵ یاخود لە نێو ڕاهێنانن لەنێو دام و دەزگاکانی تەندروستیی، دەبنە خاوەنی مۆڵەتی کارکردن و مۆڵەتی کاری تایبەت بەخۆیان بۆ ئەوەی بتوانن دەرفەتی کار و دەرفەتی کارکردن لە پیشەکەیان و وەدەستهێنانی ناونیشانی زانستی لە پیشەکەیاندا، هاوکار و پاڵپشتیان دەبێت.

ھەواڵی زیاتر