لە هەولێر دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد دەکرێت

لە چوارچێوەی پلانەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ پاراستنی سامانى ئاو، بە گوژمە نزیکەی (676 ملیۆن دینار)، دەست بە دروستکردنی پۆندی خانزاد لە سنووری قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکرێت.

ئامانج لە دروستکردنی، جگە لە کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە، لە ڕووی ئاودێری و ئاژەڵداریەوە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخی زۆری بە سامانی ئاو داوە و چەندین بەنداو و پۆندی دروستکردووە و کێشەی کەمئاوی شارەکانی کوردستانیش لە ماوەیەکی کەمدا بە چەندین پرۆژە بە تەواوی کۆتایی پێدێنێت، هەر لەو بوارەدا لە شاری هەولێر، لە سەر بودجەی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بە قەرزی بانقی دەولی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، لە گوندی گەزنە، دەستکرا بە لێدانی دوو بیری نوێی ئاو بە قوڵی (450) مەتر و بە درێژی (4000) مەتر بۆڕی (110) ملم، کە کێشەی کەم ئاوی زیاتر لە (500) ماڵ چارەسەردەکات.

ھەواڵی زیاتر