شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

چین و توێژەكانی شاری هەولێر ڕۆژی هەڵبژاردن دەكەنە ڤێستڤاڵی سەركەوتن بۆ پارتی

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

تەواوی شاری هەولێر بە هەموو چین و توێژەكانیەوە، بەڵێن دووپات دەكەنەوە كە رۆژی ٢٠ ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كەرنەڤاڵی سەركەوتن لە هەولێر ساز دەكەن.

بەشێك لە هاووڵاتیان لە لێدوانەكەیاندا بۆ (هەولێر) داوا دەكەن دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن چونكە دەزانن درێژبوونەوەی كاروانی ئاوەدانی لە شارەكەیان پەیوەندیی بە هەبوونی پارتییەوە هەیە؛ بۆیە كاسبكاران و مامۆستایان و كرێكاران و، فەرمانبەران لە ئێستاوە وەفاداریی خۆیان بۆ لیستەكەیان كە لیستی (190)ـە كە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە دووپات دەكەنەوە.
كامەران ئەسوەد بەرپرسی رێكخراوی زامناكی ناوچەی رزگاری دەڵێت: خۆشحاڵم كە دەبینم كە ئێستاوە گوڕوتینیكی زۆر لە كادیرانی پارتی و خەڵكی هەولێر دەبینم بۆ خۆئامادەكرنیان و چوونیان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، من پێم وایە ئەمجارە پارتیمان دەنگێكی زۆر دێنێت. من خۆم لەم ماوەیەدا سەردانی بەشێكی خانەوادەكانی شاری هەولێرم كردووە، تێبنیم كردووە كە كە خەڵكی هەولێر بە جۆشە بۆ سەركەوتنی لیستەكەی پارتیمان، ئەو بەرپرسەی پارتی پێی وایە كە پارتی هەر لە یەكەمین ڕۆژی دامەرزانیەوە تا ئێستا، هەمیشە تێكۆشاوە تاوەكو خەڵكی كوردستان بگاتە مافەكانی خۆی. (هەردی عەزیز) كە هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری هەولێر ەو دەڵێت: ئیمە وەكو شاری هەولێر دەنگ بە پارتی دەدەین و هەروەها لەپێناو پتەبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان و زیاتر ئاوەدانی پێویستە دەنگ بە كاندیدەكانی پارتیمان بدەین، من پێم وایە تاوەكو پێگەی پارتی لە هەرێمی كوردستان بەهێز بێت، ئەوا پێگەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهاندا بە هێزتر دەبێت.
سالار بیلال، هاوڵاتییەكی دیكەی شاری هەولێر پێی وایە كە پارتی كار بۆ پاراستنی هەموو ئایین و نەتەوەیەك دەكات و پارتی لە هەرشوێنێكدا بێت، ئاوەدانی و پێكەوەژیان و خۆشبەختی، بەختەوەری و ئاسوودەیی و ئاسایش لەوێیە؛ سالار، دەشڵێت:
“پارتی قەوارەی كوردستان زامن دەكات و پارتی هەمیشە بەرپرسیار‌ێتیی ئیدارەدانی كوردستان و خزمەتكردنی گەلی خۆی لەئەستۆدا بووە، ئەم دەنگدانەی ئەم جارەش بۆ چەسپاندنی دیموكراسی لە ناوچەكەمان پێویستە و گرنگیی خۆی هەیە. بۆیە پێویستە هەموومان سەنگ و هێزی خۆمان پیشانی جیهان بدەین. ئەوە پیشان بدەین كە پارتی هەموو كاتێک لەگەڵ هەڵبژاردندا بووە.”
ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری هەولێر گوتیشی: “پارتی هەڵقوڵاوی رێبازێكی مەزنە كە هەمیشە بەر‌گریی كردووە لە كورد، خەڵكی هەرێمی كوردستان هەم لە ناوەوەی كوردستان هەم لە دە‌رەوەی عێراق متمانەیان بە پارتیمان هەیە، بۆیە تاك بە تاكی كوردستان پێویستە ئەوە بزانن لە رۆژی دەنگداندا خوێنی شەهیدان لەبیر نەكەن و دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەین. كاروان هەولێری هاوڵاتییەكی دیكەی خەڵکی شاری هەولێرە و لە ئێستاوە خۆی ئامادە كردووە بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکەی ئەم جارەی كوردستان. ئەم لەم بارەیەوە دەڵێت: “پارتی نزیكەی ٧٨ ساڵە كە لەپێناو كوردستاندا لە خەبات و قوربانیداندا بووە و تێكۆشاوە، ئێستاش لەلایەن “سەرۆك بارزانی” ـیەوە رێبەرایەتی دەكرێت. سەرۆك بارزانی لەم هەرێمەدا وای كردووە سەرەڕای كورد هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كوردستانیش هەست بە ئارامی دەكەن. بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ دەدەین بە لیستی (190)ی پارتیمان و داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، دەنگ بە پارتی بدەن و لەم رۆژە رۆحی شەهیدان ئاسوودە بكەن.”