لە کابینەی نۆیەمداحکومەتی هەرێمی کوردستان 258ملیار و 402ملوێن و 637هەزار دیناری بۆ خزمەتگوزاریی بواری شێرپەنجە خەرج کردووە

ماكوان عێزەت – هه‌ولێر

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە گرنگییەکی زۆری بە کەرتی تەندروستی دا، جگە لە دابینکردنی ژێرخانێکی پتەوی تەندروستی، چەندین ئامێری سەردەمیانەی نوێی پزیشکی دابین کرد.

نەخۆشیی شێرپەنجە یەکێک بوو لەو بابەتانەی کابینەی نۆیەم و وەزارەتی تەندروستی بایەخێکی زۆری پێ داوە، ئەمە جگە لەوەی کە یاسایەکی تایبەتی بۆ سندووقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجە لە هەرێم دەرچواند، ئەمەش لە پێناو دابینکردنی دەرمان و ئامێری پزیشکی و ڕێکارەکانی ڕووپێوکردن و پشکنینی پێشوەختە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە، ئەمەش باشترین ڕێکارە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لە کاتی خۆیدا.
بە گوێرەی ڕاپۆتێکی ڕێکخراوە جیهانییەکەی تەندروستی، پێکڕای توشبووانی شێرپەنجە لە جیهان 19.292.789 کەس بووە، بە گوێرەی ستاندەری جیهانی لە هەر سەدهەزار کەس 190 کەس تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەمە لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان 151 کەس لەو ڕێژەیە تووش بووە، بەمەش بە بەراوردکردنی هەرێمی کوردستان بە جیهان، هەرێمی کوردستان لەژێر هێڵی سووری ستانداردی جیهانییەوەیە.
ئامێری پێت‌سکان یەکێکە لە ئامێرە پێشکەوتووە سەردەمییەکان بۆ پشکنینی نەخۆشانی شێرپەنجە لە جیهان، ئێستە لە هەرێمی کوردستان بەردەستە، بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تەنها لە ساڵی 2022، 2576 پێت‌سکان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە گیراوە، ئەمەش دەرئەنجامێکی گەورەی هەبووە لە پرۆسەی زوو دەستنیشانکردنی قۆناغەکانی شێرپەنجە و دەستکردن بە چارەسەری لە کاتی زوودا و هێشتنەوەی توشبووان لە ژیانێکی ئاسوودەدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان 258ملیار و 402ملوێن و 637هەزار دیناری بۆ خزمەتگوزاریی بواری شێرپەنجە خەرج کردووە بەشێکی زۆری ئەم خەرجیانە لەسەر سندووقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجە بووە.
96% نەخۆشانی شێرپەنجە تەنها لە کەرتی گشتی چارەسەری وەردەگرن و بەشێکی زۆری چارەسەرییەکان بێ بەرامبەرە و حکومەتی هەرێم تێچووەکەی لەئەستۆ دەگرێت، بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بەم جۆرەیە:

  • زیاتر لە ٤٠ملیار دینار بۆ کرینی دەرمان و پێداویستی شێرپەنجە و دابینکردن و سازدانەوەی ئامێرەکانی شێرپەنجە خەرج کراوە بە پاڵپشتیی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە؛
  • چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە بە بڕی (٧،٧٥٩،٢٧٢،٠٠٠) دینار بۆ مەمەستی نەشتەرگەری و چارەسەری جگە لە دەرمان لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا؛
    • دابینکردنی دەرمان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە بڕی (٥٥،٨٨٢،١٢٨.٠٠٠) دینار لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا؛
  • دابینکردنی پێداوسیتی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە بڕی (٨٦٧،٥٢٨،٠٠٠) دینار لە ساڵی ٢٠٢٢.
    هاوکات دروستکردنی پڕۆژەی ھۆڵی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی و پڕۆژەی سەنتەری شێرپەنجەی مەمک لە ڕاپەڕین، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.
ھەواڵی زیاتر