پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، “تۆمەتبارێكی مەترسیدار”یان دەستگیركردوە كە “پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروستكردوەو دواتر ھەڵساوە بە ھەڕەشەلێكردن و بەكارھێنانیان.”
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند”ئەمڕۆ رێكەوتی پێنجشەممە، پۆلیسی ناوشاری سۆران/ بنكەی پۆلیسی سـۆران توانیان تۆمەتبارێكی داواكراو لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی زاخۆوە، دەستگیربكەن، بەناوی (س. ص. ع.) بەپێی مادەی (2) لە یاسای خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.”
پۆلیسی سۆران وتوشیەتی”لەئەنجامی لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت كە تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروستكردوە، دواتر ھەڵساوە بە ھەڕەشەلێكردن و بەكارھێنانیان.”
پۆلیس داواشی لە هاوڵاتیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی كردوە كە هۆشیارو چاوكراوەبن و بەشێوەیەكی تەندروست پلاتفۆڕمەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكاربھێنن و لەكاتی بونی ھەر كێشەیەكدا ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە بەمەبەستی یارمەتیدانیان و پاراستنیان لە ھەر پلان و ھەڕەشەیەكی ئەدەبی و ئەخلاقی.