دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سووتانی بازاڕەکانی لەنگە و قەیسەرییان بۆ هەولێرییەكان بەدیاری نارد

نیاز حاجی

ئەوان دەیانەوێت هەولێر وەربگرنەوە تا تۆنێلەکانی هەولێر وەک تۆنێڵی دەربەندیخان لێ بکەن، شەقامی ١٢٠ و ١٥٠ و جووتسایدەکانی هەولێر وەک رێگای مەرگی کەلار و سەد مەترسیەکەی سلێمانی لێ بکەن !
ئەوان دەیانەوێ هەندێک کەسی شۆڤێنی و دژبەری کوردستان، بکەنە دەمڕاستی پایتەخت وەک ئێستای سلێمانی!
لەجیاتی دروستکردنی کارگە و دۆزینەوەی هەلی کار لەهەولێر، کارگەی مەوادی موخەدیر بەدیاری دەهێنن و گەنجەکانی سەرلێشێواو دەکەن.
دەیانەوێ هەولێر وەربگرنەوە تاکو ڕۆژانە لەشەقامەکانیدا فڕکان فڕکانی بەرد و شکاندنی تابلۆ و ترافیکەکانی بکەنە دیاردە، مزگەوتەکانی بکەنە شوێنی تیر وەشاندن و لەخۆدان.
دەیانەوەێ هەولێر وەربگرنەوە تا بیکەنە شاری میلیشیا و چەتە و کۆماندۆ.
دەیانەوێ هەولێر وەربگرنەوە تاکو فڕۆکەخانەکەی وەک فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەنە گەراجی نەهزە و دایبخەن، هەر ڕۆژەی لەشەقامەکانیدا درۆن ئۆتۆمۆبیلێک بکاتە ئامانج، سەرانی چەکدارانی نامۆ و منداڵەکانی بڕفێنن لە کونج و کۆڵانەکانیدا بارەگای چەکداریی بکەنەوە!
دەیانەوێ هەولێر وەربگرنەوە تاکو گەنج و لاوانی هەولێر وەک گەنج و لاوانی سنوری سلێمانی کۆچ و رێگای مەرگ بگرنەبەر و هەر ڕۆژەی هەندێکیان ببنە خۆراکی نەهەنگ و قرش و ماسی لەدەریاکاندا.
ئاخر تاکە داهێنان و کارتان لەسلێمانی ئەگەر کردبێتتان ئەوەیە کە ئازادی ڕەهاتان بۆ جنێودان بە پارتی و هێرشکردنە سەر موقەدەساتی کورد فەراهەم کردووە، لەجیاتی دروستکردنی بازار و مۆڵ و هەلی کار، دەیان جۆر بازاڕی جاشایەتی و هەرزان فرۆشیتان بێ باج کردۆتەوە.