چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 20, 2024

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە ڕفێنرا..!

لە چەند رۆژی رابردوودا، رێکخستنەکانی پەکەکە زیاتر لە 15 کچ و کوڕی خوار تەمەن 18 ساڵ لە رۆژئاوای کوردستان بۆ سەربازی زۆرەملێ رفاندووە! خانەوادەی سەما کەیەکێکە لە کچە ڕفێنراوەکان، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و چەندین زانیاری ئاشکرا دەکەن لەسەر ئەوانەی ئەو مێرمنداڵانە دەڕفێنن!!

فەتحوڵڵا گدۆ، باوکی (سەما) لە بەیاننامەیەکدا راگەیاندووە: “لە رۆژی 19-12-2021 کچەکەی بەناوی سەما گدۆ کە تەمەنی 16 ساڵە و پۆلی 11ـەیە، لەلایەن چەکدارانی “جوانێن شۆرەشگەر” کە بەشێکن لە چەکدارانی پەکەکە رفێندراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە!!

هەروەک باوکەکە رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی سەمای کچی دووچاری چەندین نەخۆشیی دەروونی و گەشەنەکردن بووەتەوە، بەڵام چەکدارانی “جوانێن شۆرەشگەر”ـی سەر بەپەکەکە رفاندوویانە و دەیانهەوێ بەزۆر چەکداری بکەن و رەوانە بەرەکانی شەڕی بکەن!!