لەهەڵەجە؛ جەژنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو

لە ھەڵەبجە، لەبۆنەیەکی تایبەتدا جەژنی منداڵانی خاوەن پێوداویستی تایبەت بەڕێوەچوو، ئەو مەڕاسیمە بە مەبەستی دانەبڕانیان لە خوێندن و ئاسانکاری ھاتوچۆیان بوو، بەرەو ژیانێکی نوێ، ٥٠ کورسی کارەبایی و تایبەتی بەسەر قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی کوردستان و عێراقدا دابەشکرد.

سەرکۆ ھەڵەبجەیی، سەرۆکی رێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: کورسییەکان بەشێکیان تایبەتن بەو منداڵانەی ئیفلیجی مێشیکیان ھەیە و بەشێکی دیکەشیان کارەبایین و نرخی کورسییەکان لە نێوان ٧٠٠ دۆلار بۆ ٢٧٠٠ دۆلار دایە. منداڵەکان لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان و بەشێکیشیان لە ناوچەکانی عێراقەوە ھاتوون، بۆ یەکەمجارە کورسییان بۆ دابیندەکرێت. بەرەو ژیانێکی نوێ، تایبەتە بە منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە دامەزراوە و تا ئێستا نزیکەی ٢٨ ھەزار کورسییان بۆ منداڵانی کوردستان و عێراق دابینکردووە.

ھەواڵی زیاتر