هاودەنگ فارووق
1
ئارامی و خۆڕاگری .. پێكەوەژیان و گەشەپێدان .. خۆنەچەماندن و كەرامەت، ناسنامەی پارتی و بارزانییە. پارتی دەیان ساڵە وەك داربەڕوو، خۆڕاگر، بەرانبەر ڕەشەبا و وەیشومەكان ڕاوەستاوە، ئارام ئارام بەمتمانە بەخۆبوون و خۆڕاگرییەكی بێوێنە هەنگاو بۆ ئایندەیەكی گەش دەنێت.
لێرەوە تا كەنارەكانی ئارامی، تاكوو ئەوپەڕی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری، پارتی ڕابەرایەتیی گەلی كوردستان دەكات.
پارتی دەستكەوت لەدوای دەستكەوت و، قۆناغ لەدوای قۆناغ شانی داوەتە بەر بەرپرسیارێتی گەشەپێدان و پێكەوەژیان و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان.
پارتی هەر ڕۆژە و پرۆژەیەك، كارو بووژانەوەیەك، هەر هەناسە و تازەگەرییەك، هەر چركە و بەخششێكی بۆ كوردستان دابینكردووە، پارتی نەتەوەی كوردی لەفەنابوون پاراستووەو، گەیاندییە ئاستێك لەسەر مێزی زلهێزەكان حسابی بۆ بكرێت.. لەناو دڵی ئاشوبەكانی ناوچەكەدا، پارتی بەچاوی كراوەی خەڵكی دڵسۆزی كوردستان، توانی ئارامییەكی بەرفراوان بۆ كوردستان دابین بكات، هەمووان بەئۆقرەیی و دڵگەرمییەوە لە نیشتمانی پێكەوەژیاندا دەژین .
پارتی حزبی شەهیدان و شاخ و شارە، هەڵقوڵاوی کۆمەڵانی خەڵکە و ئاو و نانی هەژاران و لێقەوماوانە.
بۆیە لە ٢٠ی ئۆكتۆبەردا سەركەوتنی گەورە تۆمار دەكات.