سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

لە بەغدا.. دکتۆرێکی ساختە دەستگیر کرا

هێزە ئەمنیەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق، کچێکیان دەستگیرکرد کە زیاتر لە ساڵێکە لە نەخۆشخانەکانی بەغدا وەک پزیشک خۆی ناساندووە.

سەعد مەعن، سەرۆکی خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ لە تویتێکدا گوتی: “هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دەزگاکان لە شاری پزیشکی، کچێکیان دەستگیرکردووە کە وەک پزیشک خۆی ناساندووە”.

کچکە زیاتر لە ساڵێکە لە نەخۆشخانەکانی بەغدا وەک پزیشک دەوام دەکات، لە رێکەوتی 10ـی تشرینی دووەمی 2020 لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری بەغدا، لەلایەن خێزانی یەکێک لە مردووەکانی نەخۆشخانەکە سکاڵا لە دژی تۆمار کراوە.

دوای ئەوەی بە پۆشاکی پزیشکیەوە لەگەڵ دوو کەسی دیکە هەوڵ دەدات بچێتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری بەغدا، دەناسرێتەوە و دەستگیر دەکرێت.