سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

دەستەی وەبەرهێنان سندووقێک بۆ سکاڵای هاووڵاتییان دادەمەزرێنێت

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سندووقێک بۆ سکاڵای هاووڵاتییان لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دادەمەزرێنێت.

بە ئامانجی ئاگاداربوون لە کێشەی پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان و چارەسەکردنی کەموکوڕییەکان، دەستەی وەبەرهێنان بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرهێنان، سندووقی سكاڵا دابمەزرێنێت، بۆ ئەو کەسانەی دانیشتووی  پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی وەبەرهێنانن لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دەستەی وەبەرهێنان، هاووڵاتتیان دەتوانن سكاڵاکانیان ئاسپاردەی سندووقەکە بکەن و  راستەوخۆش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکارییەکان دەکرێت.

دەستەی وەبەرهێنان، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان یەکەی نیشتەجێوونیان هەیە، هەر گلەیی و تێبینییەکانیان هەیە لە پڕۆژەکان، دەتوانن لە رێگەی ئەم سندووقەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.