با لە ٢٠-١٠ پاداشتی ریفراندۆمچییەکان بدەینەوە

وەیسی سەعید وەیسی

بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان، یەكێكە لەبڕیارە ھەرەگرنگ ومێژووییەكانی سەرۆک مسعود بارزانی لەگەل چەند لایەنێكی سیاسیدا تا گەلی کوردستان بتوانێت لە ڕێگایەکی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بەجیھان بگەیێنێت .
پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە، شێوازێکی مودێرنی خەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان بوو بۆ نوێکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی، کە ھیچ کەس ولایەن و وڵاتێک ناتوانێت ئەنجامەکەی بگۆڕن، چونکەدەنگی سێ ملیۆن ھاوولاتیە تەنھا لە ڕێگای ریفراندۆمێکی ترەوە دەتواندرێت ئەنجامەکەی پوچەڵ بکرێتەوە کە ئەمەش کارێکی ئەستەمە.
بۆیەش ریفراندۆم وەک شکۆ و شانازێک بۆگەلی کوردستان دەمێنێتەوە بەھیچ جۆرێک دەستبەرداری نابین،ھەرچەندە خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەرنەیھێشت لەم قۆناغەدا بەھیوا و ئاواتی خۆمان بگەین بەلام ھەموو ئەمانەش نەیانتوانی كاریگەری لەسەرئیرادەی كوردستانیان دروست بكات .
یادکردنەوەی ئەم ساڵی ریفراندۆم ھاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی بەرێوەچوونی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، گرنگە وەک ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو خەڵکی کوردستان پاداشتی ھەلوێستی ریفراندۆمچیەکان بداتەوە، لەھەمبەرھەلوێستە نەتەوەییەکانیدا، پارتی پاداشت بکەن متمانەی پێ بدەنەوە، چونکە پارتی پارێزەر و گەرەنتی پاراستن و پێشکەوتنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە، خەڵکی کوردستان چاک ئەو ڕاستیەیان لەیاد ماوە گەرحیکمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی شێرە کوڕانی پارتی و رێبازی بارزانی نەبا، جگە لە خوای گەورە کەس نەیدەزانی چارەنوسمان چی لێ دەھات . پارتی تاکە هێز بووە کە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن لە شکۆ و کەرامەتی گەلی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان مایەوە وھەمووگەلەکۆمەکییەکانیان بەتاڵ کردەوە داستانەکانی (پردێ-سحێلا)مێژووێکی تری بەرگری و خۆنەچەماندنیان دروستکردەوە ھەرەسیان بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان ھێنا، بۆیەش کاتیەتی خەلکی کوردستان بۆ ٢٠-١٠خۆیان ئامادە بکەن بۆ تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی تری شکۆمەندانە، متمانە بە پارتی نوێ بکاتەوە، چونکە سەرکەوتنی پارتی گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستانە، دەبێت خەڵکی کوردستان زۆر چاک لەوە دلنیابێت تا پارتی و سەرۆک مسعود بارزانی مابێت، کوردستان لە دەستێکی ئەمیندا دەمێنتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت.

ھەواڵی زیاتر