دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/9/24، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، پەیامێکی تەلەڤزیۆنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دا، سبەی چوارشەممە بانگەشەی ھەڵبژاردنی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بكات.
بەپێی بڕیارەكەی كۆمیسیۆن، بانگەشەی هەڵبژاردن ماوەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت، ھەڵمەتەکە لە 25ی ئەیلوول دەست پێ دەکات تا 15ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت کە تێیدا ھەزار و 191 کەس کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی 100 کورسی پەرلەمانی دەکەن