سەرۆکی حکوومەت بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک دەکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر- دهۆک کردەوە، کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکی حکوومەت دوای کردنەوەی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر – دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد، کە بە شێوەیەکی زۆر ستاندارد و لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پڕۆژانە ئەنجام دەدات، گوتیشی: هیوادارم بتوانین ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو پێشتر ببەین و پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان.

ھەواڵی زیاتر