مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازی کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 9ـی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازيی عێراق ناسراو بە Construct Iraq 2024 کردەوە.

سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەر کردەوە کە زیاتر لە 400 کۆمپانیای بواری بیناسازی و خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە و نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە خستووەتەڕوو. پێشانگاکەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ھەواڵی زیاتر