ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له گه‌ڕی حه‌ڤده‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی نه‌فتی میان ده‌كات، به‌هۆی مانه‌وه‌ی سزاكانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت یارییه‌كه له یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر (1:45)ـی ئێواره ئه‌نجامده‌درێت، بۆ هه‌ولێرییه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی، نه‌فتی میسان ئاست و ئه‌نجامی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌شێویه‌كی ناوه‌نده.
هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر دوای دوو یاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره سووریه دۆخی باشتربووه، چونكه 2 بردنه‌وه‌ی به‌دوای یه‌كی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دۆخی یانه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك باشتركرد، ئه‌و گرێ كوێڕهیهی هه‌ولێرییه‌كانی كرده‌وه، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه دووچاری زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا و مناره ببوو ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئاستی نه‌فتی میسان له دوو تیپه‌كه‌ی پێش ئه‌م یارییه باشتره، بۆیه نزار مه‌حروس له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه و زه‌حمه‌تدایه، ئه‌مه به یاریی راسته‌قینه‌ی راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی هه‌ولێر داده‌نرێت، تا ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكات.
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، ته‌نانه‌ت رێككاره‌كانی گرێبه‌ستی مه‌روان حوسێنی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پێشووی عێراقی ته‌واو كردووه، بۆ ئه‌م یارییه ده‌توانێت به‌شداری بكات، به‌ڵام یاریكردنی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌ده‌ستی راهێنه‌ر دایه، له دوو یاریی رابردوو هه‌ولێر به پلانی (4-3-3) یاریكردووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هه‌مان پلان یاریی بكات.
خاڵی به‌هێزی هه‌ولێر، شوان مامۆ و بارزان شێرزاد و هه‌ردی سیامه‌ند و شافیۆ مامۆنی وهه‌ڵۆ فایه‌ق و شێركۆ كهریمن، كه ده‌توانن ئه‌نجامه‌كه بۆ هه‌ولێر یه‌كلا بكه‌نه‌وه، پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد له كۆی 16 یاریی 3 بردنه‌وه و 5 یه‌كسان و 8 دۆڕانی هه‌یه، 10 گۆڵی كردووه و 19 گۆڵی لێ كراوه، ئه‌مه‌ش لاوازی هێلی به‌رگری نیشانده‌دات، خاوه‌نی 14 خاڵه و له خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
نه‌فتی میسان، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی ناوه‌ند پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌ك وه‌رزی رابردوو به باشی ده‌رنه‌كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌ولێر باشتر ده‌ركه‌وتووه، له كۆی 16 یاریی 5 بردنه‌وه و 4 یه‌كسان و 7 دۆڕانی هه‌یه، 11 گۆڵی تۆماركردووه و 17 گۆڵی لێ كراوه، كه‌واته به هه‌مان شێوه كێشه‌ی به‌رگریكردنی وه‌ك هه‌ولێر هه‌یه، 19 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی دوازده‌یه‌م دێن.
له كۆی 7 یاریی رابردووی نێوانیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـه‌وه، هه‌ولێر 3 یاریی بردووه‌ته‌وه و نه‌فتی میسانیش 2 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، له 2 یارییش به بێگۆڵ یه‌كسان بوونه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (3-2)ـبووه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر بووه.
رۆژی پێنج شه‌ممه زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌كات، له‌نێو یانه كوردییه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی عێراقی زاخۆ باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه دوای 16 یاریی 6 بردنه‌وه 7 یه‌كسان و 3 دۆڕانی هه‌یه، به 25 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه دێت.
نه‌رۆز یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانه و به‌شداره له خولی نایابی عێراقی، رۆژی پێنج شه‌ممه له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی كاره‌با ده‌كات، نه‌ورۆزیش به شێوه‌ی هه‌ولێر دۆخی باش نییه، له كۆی 16 یاریی 3 بردنه‌وه و 4 یه‌كسان و 9 دۆڕنی هه‌یه، به 13 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدا به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراقی گرتووه، به جیاوازی 11 خاڵ له پێش یانه‌ی زه‌ورایه كه خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، شوڕته به 32 گۆڵ زۆرتین گۆڵی له خوله‌كه كردووه، یانه‌ی دیوانیه‌ش به 24 گۆڵ زۆرترین گۆڵی لێ كراوه، یانه‌ی مینا به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی‌و بڕیاریداوه ئه‌م وه‌رزه 4 یانه له خولی نایابی عێراقی بۆ ریزی پله یه‌كه‌كان داده‌به‌زن و ته‌نها 2 یانه‌ش سه‌ركه‌ون، ساڵی داهاتووش به هه‌مان سیسته‌م كارده‌كرێت تا له كۆتاییدا یانه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی عێراقی ژماره‌یان بۆ 16 یانه كه‌م ده‌بێته‌وه.