نازدار گۆرانی “حنە”ی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

خانمە هونەرمەند نازدار جزیری تازەترین گۆرانی خۆی بەناوی “حنە” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

عومەر کورداخ کە دابەشکردنی میوزیکەکەی بۆ کردووە، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەی نازدار جزیری کە لەئاوازی نازدار خۆیەتی و لەتێکستی نازدار و ڕەشۆ ئایشان خۆیەتی و من کاری دابەشکردنی میوزیکم بۆی کردووە، ئەوە سێیەمین بەرهەمی نازدارە کە لەمساڵدا بڵاوی بکاتەوە، خۆشبەختانە من لەو بەرهەمە بەشداربوومە و کاری دابەشکردنی میوزیکم بۆی کردووە و هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەی نازدار بەدڵی هەموو لایەک بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نازدار جزیری، تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی باکوری کوردستانە، خاوەنی چەندین کار و بەرهەمی هونەرییە، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی “حنە” لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر