نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 74 دۆلار بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانی لە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەرهەڵدانی باهۆز لە ناوچە نەوتییەکانی ئەمریکا بەرزبووەوە.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 21 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی دووشەممە، هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی ئەمریکا بەهۆی نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوت و هەروەها ئامارە ئابوورییە نەرێنییەکانی ئەورووپا دابەزین.

شرۆڤەکارانی بانکی ئوسترالی – نیوزلاندی لەو بارەیەوە رایانگەیاند: “بازرگانانی نەوت نیگەرانی تووندبوونەوەی گرژییەکانن لە رۆژهەڵاتی نێوەراست.”

لەلایەکی دیکەوە، کەنارە ئاوییەکانی کەنداوی مەکسیکۆ رووبەڕووی دووەم باهۆزی گەورە دەبێتەوە و کۆمپانیا نەوتییەکان کارمەندەکانیان لاداوە و کێڵگە نەوتییەکانیان داخستووە.

ھەواڵی زیاتر