نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/9/23 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سۆران له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد شێخ نه‌جيب سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سۆران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارى له سنوورى ئيدارهكه و گرنگيى پێگه‌ى جوگرافيى سۆران و ده‌روازه سنوورييه‌كانى، به‌تايبه‌تى له ڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكیی ئابوورى و گهشتياريیهوه تاوتوێ كرا، پوختهيهكیش ده‌رباره‌ى پێدوايستييه‌كانى ناوچه‌كه له بواره جياجیاکاندا خرايه ڕوو.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاماژه‌دان به زه‌مينه و دهرفهتهكانى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى زياترى ناوچه‌كه له چه‌ندين بواری جیادا، ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كرد بۆ ئه‌و كار و خزمه‌ته‌ى کە پێشكه‌شيان كردووه، هه‌روه‌ها په‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌كه‌ى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى داهاتووى كار و پرۆژه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان و فهراههمكردنى پێداويستييهكان بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران، له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئيداره‌ى سۆران بە مەبەستی باشتر خزمه‌تكردنى ناوچه‌كه دووپات كرده‌وه.
بانگه‌شه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تێیدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له گرنگيى هه‌ڵبژاردن و كاركردن بۆ سه‌رخستنى، داواى له هه‌موو لايه‌ك كرد كه بانگهشهيهكى شارستانى و ئارام به‌ڕێوه ببرێت.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به دۆخى گشتيى سنوورى ناوچه‌ى سۆرانه‌وه، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.