بە ‌گوژمه‌ى 3 مليار دينار هه‌شت پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ (23 ى ئه‌يلوولى 2024)، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى 8 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له‌ قه‌زاى قوشته‌په‌ دانرا.
8 پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كه،‌ له‌ دروستكردن و قيركردنى شه‌قام، دروستكردن و سه‌وزكردنى دورگه‌ى ناوه‌ندیى شه‌قام و ئاو و ئاوڕۆ پێك دێن؛ كە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دیناریان تێدەچێت.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر پرۆژەكانی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر