لە ئیدارەی سۆران چەندین پڕۆژەی پیشەسازی مۆڵەتی کارکردنیان پێدرا

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لەسنووری ئیدارەی سۆران مۆڵەتی کرکردن بەچەندین پڕۆژەی پیشەسازی وەکو “کارگەی قیڕ و کەسارە درا” و بڕیارە بەمزوانە دەست بەکارەکانیان بکەن و کارگەکە سێ جۆر قیر بەرهەم دێنێت و نابێتە هۆى پیسبوونى ژینگەى ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، ڕایگەیاند: پڕۆژەی پیشەسازی (کارگەی قیڕو کەسارە )ى لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مۆڵەتى کارکردنى پێدرا و ئەمەیش بەهۆی گرنگی و پێویستی ناوچەکە بە پڕۆژەیەکی پیشەسازی لەم شێوەیە کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی سەدان هەلی کارو پڕکردنەوەی پێداویستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان.
زیاتر گوتی: پڕۆژەکە بە ژمارە “١٣٩٣س” لەلایەن دلڤان عومەر بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سۆران، مۆڵەتی وەبەرهێنانی پێبەخشرا، کە توانا و جۆری بەرهەمەکانی کارگەکە پێکدێت لە بەرهەمهێنانی سێ جۆر قیڕی وەکو “ستالازر، بایندر، سیرفس”، کە هەریەکەیان توانای هەیە ساڵانە ٣٢٤ هەزار تەن بەرهەم بێنێت. پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری نزیکەی ١١ دۆنم زەوى جێبەجێ دەکرێت، چەندان پێکهاتەی گرنگ لەخۆدەگرێت لەوانە “کۆگای قیڕ، کەساڕە ، تاقیگە، یەکەی چارەسەری ئاو، ناوچەی سەوزایی، کۆگای تێکەڵە، کۆگای مەوادی سەرەتایی، وێستگەی پڕکردنەوەی سوتەمەنی، ئاگرکوژێنەوە”، هەروەها پڕۆژەکە نابێتە هۆی پیسبوونی هەوای ژینگەی ناوچەکە.

ھەواڵی زیاتر