هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

هێزە ئەمنییەكانی سنووری سلێمانی سەرەداوی كوشتنەكەی بەكەسوكارەكەی ناڵێن

پەیامنێری هەولێر

ماوەی سالێك زیاتر دەبێت هێمن هرمز محەمەد ئەمین، پاسەوانە تایبەتەكەی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزی كۆماندۆیی یەكێتی كوژراوە، تائێستا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و هێزە ئەمنیەكانی سنووری سلێمانی سەرەداوی كوشتنەكەی بەكەسوكارەكەی ناڵێن و کەیسەکە بەنادیاری ماوەتەوە.

ڕۆژی پێرێ كەسوكارەكەی هیمن هرمز، لەبەردەم دادگای سلێمانی كۆبنەوە بۆ ڕاگەیاندنەكان لێدوانیاندا پەیامنێری ڕۆژنامەی هەولێر ئامادەیی هەبوو لەوبارەیەوە یەكێك لەكەسوكارەكەی گوتی” كەیسی گوشتنی كوڕەكەیان لەلایەن یەكیتی نیشتمانی كوردستانەوە بەلاریدا براوە”.
ئەو كەسە نزیكەی هێمن هرمز گوتیشی” هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەنەكە كوڕەكەیان بۆخۆی خۆی كوشتبی بەدەستێكی نەهێنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی یەكێتی كوژراوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی لەسلێمانی كەیسەكەی بەلاریدا بردووە بەبیانوی نەبونی شایەت لەكاتی كوشتنەكەدا”.
ئەوەشی گوت” كوڕەكەیان چەندین جار لە گوندەی خۆیان لە كانی خانی ناوچەی قەزای دوكان پێش كوشتنی رێگری لێكراوە بچێتە قەزای دوكان و سلێمانی پێشتریش هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو تا ئەو ڕۆژەی كوژراوە”.
هێمن هرمز شۆفێری تایبەتی ئاكام عومەر فەرماندەی هێزی كۆماندۆی یەكێتی بوو یەكێك بوو لەپاسەوانە تایبەتەكانی، شایەتحاڵی كوشتنی ئاكام عومەربوو كەلە گەرمیان لە ڕووداوێكی تەمومژاویدا برینداربوو پاشان كوژرا.
ئەمە یەكەم كەیسی كوشتن نیە كەلە سلێمانی و لەسنووری یەكێتی ڕوودەدات و بەشاراوەیی ماوەتەوە كوشتنی موراد كانی كوردەیی ئاكام عومەر هاوكار جاف كاوە بازیانی و فرسەت مەلەكی كۆتا كردەوەش هێمن هورمز كە سەرجەم مەلەفەكان بەداخراوی ماونەتەوە.