جارێکی دیکە سەدان ئامێری پەیوەندی لە لوبنان تەقینەوە

مێدیاکان بڵاویان کردەوە، جارێکی دیکە سەدان ئامێری پەیوەندیی  بە دەست ئەندامانی حزبوڵلای لوبنانیەوەیە تەقیونەتەوە و بە هۆیەوە تا ئێستا 100 کەس  بریندار بوونە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، چەند ئامێرێکی پەیوەندیی بێتەل، لە لوبنان و بەدەستی ئەندامانی حزبولڵا تەقینەوە، بەهۆیەوە تا ئێستا 100 کەس برینداربوون.

حزبولڵای لوبنانی ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی قۆناغێکی نوێ لە تەقیینەوەکان بووینەتەوە، ئاژانسەکانی هەواڵی  لوبنانیش ڕایدەگەیەنن، سێ کەس بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆ کوژراون کە لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای لوبنان ڕوویان داوە، وەزیری دەرەوەی لوبنانیش لە یەکەم کاردانەوەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆدا دەڵێت: شەڕەکە فراوانتر دەبێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئامێرە بێتەلانەی ئەمڕۆ لە لوبنان بەدەست ئەندامانی حزبولڵا تەقیووەنەتەوە، لە جۆری وۆکی تۆکی ئایکۆمە.

دوێنێ 17ـی ئەیلوولی 2024، له‌ چه‌ند ناوچه‌یەکی لوبنان، ئامێرە بێتەلەکانی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵای ئەو وڵاتە لەیەک کاتتدا و بەیەکەوە تەقینەوە و به‌هۆیه‌وه‌ دەیان ئەندامی ئەو حزبە بریندار بوون، جگە لە نۆ کوژراویش، لەگەڵ ڕووداوی تەقینەوەکان نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ داوای فریاگوزاری خێرا و به‌په‌لەیان کرد.‌

هەر زوو، دوای تەقینەوەکان، حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگریی ئیسرائیل توانیویه‌تی دزە بکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان. لەپاڵ ئەویشدا، ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌واڵگریی ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری “په‌یجه‌ر”ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه‌ ئامێرێكی بچووكه‌ و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش، دەیان ئەندامی حزبوڵڵا بریندار بوون.

ھەواڵی زیاتر