مەسرور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دادەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی 9ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت.

نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لەسەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر چوارگۆشە درووست دەکرێت و 150 قەرەوێڵەوە لەخۆ دەگرێت.

‏‎لە نەخۆشخانەکەدا، پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای پزیشکی فەراهەم دەکرێت و سەرجەم چارەسەرەکانی وەک کیمیۆثێراپیی، سکانی  PET و CT وMRI، لەگەڵ چاندنی مۆخی ئێسک و وێنەگرتنی کامێرای گاما، چەندین چارەسەری دیکە تەندروستی لە بەرزترین ئاستدا بەردەست دەبێت.

ھەواڵی زیاتر