سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی کچی ئازاد جندیانی دەکات

پاش نیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەشداری لە پرسەی (ئەلند) کچی ئازاد جندیانی کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیریی ناسراوی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

ئازاد جندیانی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی

ھەواڵی زیاتر