عەدنان تەیمور و لەمیا جەمال گۆرانییەکی دوێتیان بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان تەیمور و لەمیا جەمال، نوێترین گۆرانی خۆیان بەناوی “زەمبیل فرۆش” بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان تەیمور، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو گۆرانییە نوێیەم لەگەڵ لەمیا بەناوی “زەمبیل فرۆش” ڕێناس تەنیک کاری دابەشکردنی بەرهەمەکەی کردووە و فەقێی تەیران یەکەم شاعیر بووە کە چیڕۆکەکەی بە شیعر باسکردووە، هەروەها ڤیدیۆ کلیپەکەش لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
گوتیشی: چیرۆکی “زەمبیل فرۆش” بە چەندین شێواز گێڕدراوەتەوە، چیرۆکی سەرەکی باس لە دەروێشێکی لە خودا ترس و بە وەفا بۆ هاوژینەکەی دەکات کە زەمبیل دەفرۆشێت و کاراکتەری سەرەکیی داستانەکەیە، هاوژینی پادشای شارێک داوای لێدەکات ببێت بە ئەوینداری، بەڵام زەمبیل فرۆش خاوەن ژن و منداڵە و پیاوێکی لەخودا ترسە و داوکاریی خانمی یەکەمی شارەکە رەتدەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر