تەقاندنی مل حاڵەتێکی مەترسیدارە

ئەوانەی زووزوو ملی خۆیان دەتەقێنن و خوویان بە ملتەقاندنەوە گرتووە، با بە وردی ئەم هەواڵە بخوێننەوە و، واز لەو خووە زیانۆکە بهێنن.

ئیڤەر ئاریاس، پزیشکی ئەمریکی، دەڵێ تەقاندنی مل لەوانەیە ببێتە هۆی شکاندنی بڕبڕەکان یان جەڵتە و کپداگەڕانی مێشک.
د. ئیڤەر ئاریاس ڕایگەیاند: تەقاندنی مل حاڵەتێکی مەترسیدارە، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بڕبڕەکانی مل و خوێنبەرەکان، نموونەی زیندوو هەیە کە کەسەکە بەهۆی ملتەقاندنەوە تووشی ئازاری زۆر هاتووە و دواتر دەرکەوتووە زیان بە بڕبڕەی ملی گەیشتووە یان شکاوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک زیان بە خوێنبەرەکان دەگات، بۆی هەیە ببێتە هۆی کپداگەڕانی مێشک.

ھەواڵی زیاتر