ئەمڕۆ بەردی بناغەی دروستكردنی 28 قوتابخانە لە شارۆچكەی سیدەكان دانرا.

لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە بەردی بناغەی دروستكردنی 28 قوتابخانە لە شارۆچكەی سیدەكان دانرا.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. رێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکوومی، لەمەراسیمێکدا بەردی بناغەی دروستکردنی 28 قوتابخانە کە 18 قوتابخانە دەکەونە شارۆچكەی سیدەکان داندرا.

لە مەراسیمەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند “کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بەردەوامی دەبێت و ئێمە هەموو هەوڵێکمان دەدەین لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەبێ جیاوازی”.

هەروەها پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هاووڵاتییانی ناوچەکە کرد بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە کەرتی پەروەردە کە گرفتێکی گەورەی دەڤەرەکە بووە.

ھەواڵی زیاتر