بەبۆنەى یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، وەزیرى ئەوقاف و پارێزگارى هەولێر، سەردانى لای قەڵای هەولێر و نێو بازاڕ و سەنتەرى شاریان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، فەخری کائینات، پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەردانى لای قەڵای هەولێر و نێو بازاڕ و سەنتەرى شاریان کرد، کە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتییان بەبۆنەى ئەو یادە بەرز و پیرۆز و پڕشکۆیە کۆببونەوە و بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى و بە گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکەیان پیرۆز دەکرد.

جێگەی باسە، ساڵانە هەر لە سەردەمی سووڵتان مزەفەرەوە لە قەڵاى هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان، وەک نەریتێک یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر لە نێو سەنتەرى شار و بازاڕ و شەقام و تەکیە و خانەقا و مزگەوتەکان دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر