بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د.خ) لە هەولێر بەڕێوە چوو.

ئاهەنگەکە دووەمین فێستیڤاڵی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرە (د.خ) کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ساز دەکرێت، کە جیا لە ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینی ئیسلام لە پێکهاتە جیاوازەکان، پیاوانی ئایینی کریستیان و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەش بەشداربوون.

سەرەتا بە خوێندەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و دواتر پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە مێژووی ئاهەنگێڕانی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر کرد کە ڕیشەکەی بۆ سەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین دەگەڕێتەوە و تاوەکوو ئێستا ساڵانە لە هەولێر ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی: ساڵ دوای ساڵ مرۆڤ شانازی بە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەکات، بەتایبەت ئەوەی خەڵکی هەولێر دەیکەن، هاووڵاتییان لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر ئەو یادە دەکەنەوە، فەرموودەکان و ئاکار و ڕەفتارەکانی پێغەمبەر فێرمان دەکات ئێمە چۆن خزمەتی مرۆڤایەتی بکەین و یەکتر قبووڵ بکەین.

هەر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا چەند سروودێکی ئایینی بە دەف ژەنینەوە پێشکەش کرا.

ھەواڵی زیاتر