سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) بڵاو كردەوە
شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
له یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم.
هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته هاندەری نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به ڕێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته باڵاکانییهوه.
له‌م یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له هه‌موو شوێنێک بێته کایه‌وە، هەروەها جه‌خت له پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونهوهى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى ئاشته‌وایى و چه‌مكه مرۆیییهكان له‌ناو پێکهاته جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا ده‌که‌ینه‌وه.
دووباره یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر “د.خ” له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١١ی ڕهبیعولئهووهلی ١٤٤٦ی کۆچی