دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌م.

ئومێدەوارم ئەم یادە‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ مایەی خێر و خۆشیی و بەهێزکردنی کولتووری تەبایی و خوشەویستی و چاکەخوازی و پابەندبوون بە بەها و ئاکارە ئاشتیخوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

مه‌سرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان

2024/9/14