یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

پارتی و یەكێتی لە بارەی چه‌ند پرسێكی سیاسییه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

بڕیارە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئەو لیژنە ھاوبەشەی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پرسی نووسینەوەی دەستوور و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن پێكیان هێنابوو، كۆببنەوە.

شاندەكەی پارتی  لە ھێمن ھەوارمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێك دێن، شاندی یەكێتیش لە عیماد ئەحمەد، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامی سەركردایەتی پێكدێن.