دیاردەی بندیواری تەنگی بە وەزارەتی بەرگریی عێراق هەڵچنیوە

ئەمینداری گشتیی نهێنی وەزارەتی بەرگری بەنووسراوێکی فەرمی و نهێنی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی لە دیاردەی سەربازانی بندیوار ئاگەدار دەکاتەوە و ناڕەزایی دەردەبڕێت و داوای بنەبڕکردنی دەکات و دەڵێت: بەردەوامیی ئەم دیاردەیە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر پێگە و ناوبانگی دامەزراوەی سەربازی دەبێت.

تاوەکوو ئێستا دیاردەی بندیواری لە نێو فەرماندەییەکانی وەزارەتی بەرگری هەیە و بەشێک لە سەربازەکان لە بەرانبەر بڕە پارەیەک پابەندی دەوامی ئاسایی نابن و ئەرک و دەوامەکانیان دەخەنە سەر شانی کەسانی دیکە؛ بەمەش هەندێک لە سەربازەکان دەوامیان دوو هێندەی دەوامی ئاسایی خۆیانە و کاریگەری کردووەتە سەر ئاست و توانای هێزەکان، هەربۆیە داوا دەکات کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنرێت کە ئاست و پێگە جیاوازەکانی لە نێو فەرماندەییەکان گرتووەتەوە”.

پێویستە بە زەبری هێز و تواناوە بەرەنگاری ئەو دیاردەیە ببنەوە و ئەوانەی ئەو کارە دەکەن لە خزمەتی سەربازی دوور بخرێتەوە ڕێکاری یاساییان بەرانبەر بگیرێتەبەر، چونکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر پێگە و ناوبانگی دامەزراوەی سەربازی دروست کردووە”.

ھەواڵی زیاتر