بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاوی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی ئەمساڵە و بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمیش رایدهگهێنێت، ئەمساڵ 11 پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان، رایدهگهێنێت: سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی ئەمساڵی بواری ئاوین لە ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە تا مانگی داھاتوو پلانی ئەمساڵ ئامادە بکرێت و پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێم گوتیشی: بەپێی پلانی ئێمە، 11 پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ھەن کە ھەموو پڕۆژەکان بۆ ئەو شوێنانەن وا کێشەی کەمئاوییان ھەیە و پڕۆژەکانیش تایبەتن بە ڕاکێشانی ئاو لە ڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە.
ئاماژه بهوهشدهكات: پڕۆژەکان بەسەر ھەموو پارێزگا و ناوچەکاندا دابەش کراون، لەوانەش پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ و پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر و پڕۆژەیەک بۆ قەزای بەردەڕەش و پڕۆژەی ھێڵی چواری ئیفراز و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە خۆ دەگرێت
previous post