قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە سوێندی یاساییان خوارد

قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوێندی یاساییان خوارد.

پێنجشەممە، 12ـی ئەیلوولی 2024 ، لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د.هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی دەستبەکاربوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە ئیمزا کرا و سوێندی یاساییان خوارد؛ کە پێکهاتوون لە:

ــ مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان .

ــ جێگر حوسێن کەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفان.

ــ دیدەوان خلیل خالانی، بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە.

دوای خوێندنی سوێندی یاسایی کە خزمەتکاری خەڵک بن و بە بێلایەنی و دەستپاکی و پیشەیی بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کوردستان جێبەجێ بکەن، وەزیری ناوخۆ لە گوتەیەکدا سەرەڕای پیرۆزبایی کردن لە ناوهاتووان، هانیدان وەرگرتنی پۆست و بەرپرسیارێتی لە حکوومەتی کوردستان وەکو دەرفەتی گەورە بۆ خزمەتکردنی خەڵک بە بێلایەنی و پیشەیی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان ببینن.

شیاوی باسە بەرزکردنەوەی ئاستی ئیداری خەلیفان لە ناحیەوە بۆ قائیمقامیەت و هێنانەکایەوەی ناحیەی سرێشمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناحیەی بێستانە لە پارێزگای هەولێر لە بڕیارە نوێیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنوورانە و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر