له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆماری ئێران كرد.
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
دوابه‌دوای گه‌یشتنی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پزیشكیان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا چه‌ندین پرسی گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران پرسی ئاسایشی سنووره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و رووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كان .