یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

“ڕاغب عەلامە” لە ئەمریكا ئاڵای كوردستانی بەرز كردەوە

هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی “ڕاغب عەلامە” لە كۆنسێرتێكی گۆرانیدا ئاڵای كوردستان بەرز دەكاتەوە.
بەمەبەستی سازدانی ئاهەنگی سەری ساڵ، ئەو هونەرمەندە لوبنانییە ئاهەنگێكی گەورەی لە ئەمریكا ساز كرد، ژمارەیەكی زۆر لە رەوەندی كوردی بەشداری تێدا كرد، بەختیار عیزەت، كە چالاكوانێكی كوردی دانیشتووی ئەمریكایەو لەو ئاهەنگەدا ئاڵای كوردستانی پێشكەشی “راغب عەلامە” كردووە، ئەویش لای خۆیەوە بەرزی كردەوە ئەم چالاكوانە كوردە لە لێدوانێكیدا بە “هەولێر”ـی گوت : “لە نێو هەزار جەماوەری عەرەبدا، لە شەوی سەری ساڵدا لە شاری هیوستەنی ئەمەریكا، لەسەر داخوازی ئێمە، ئاڵای پیرۆزی كوردستانی بەرز كردەوە.
“راغب عەلامە” لەدایكبوی 1962ەو خەڵكی لوبنانە، یەكێكە لەبەناوبانگترین ئەستێرەكانی عەرەبی و نازناوی سوپەر ستاری لێنراوە، هاوسەرگیری كردوە و خاوەنی دو كوڕە.