بە فەرمانى سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانى دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

بە فەرمانى سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانى، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەست دەکات بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا بە نرخی پاڵپشتیکراو .

چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024 کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دا نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، دابینکردنی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە و سەرەتا لە رۆژی (2024/9/12) لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنەکە دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئاماژە بەوە دەکات، چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، هەروەها پاراستنی کوالیتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی چاودێریی کوالیتی دەبێت.

ھەواڵی زیاتر